ئێوارەی ڕۆژی شەممە، لەبەری راستی شاری موسڵ ئۆتۆمبێلێك لە بەرزە پردێك كەوتە خوارەوە و شوفێرەكەی گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی میدیای عێراق ڕایگەیاند، ڕووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕوویداوە و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلێك لە بەرزە پردێكەوە كەوتووەتە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە رووداوەكەدا ئەو خێزانەی لەناو یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكەدا دابوون ، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەكی نزیك و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش گیانی لەدەستداوە، شۆفێرەكەی دیكەش هەڵاتووە.
ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبێلێك لە بەرزە پردێك كەوتە خوارەوە و شوفێرەكەی گیانی لەدەستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.