Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:39

لە ئاگرە گەورەكەی پاڵاوگەیەكی سەر رێگەی گوێر توانرا  65 خەزانی سووتەمەنی لە سووتان بپارێزرێن

کوردستان TV
100%

شەوی رابردوو ئاگرێكی گەورە لە پاڵاوگەیەك لەسەر رێگەی گوێر بەناوی پاڵاوگەی مەتین  - لەسنووری پارێزگای هەولێر كەوتەوە و لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانی ئاگرەكە كۆنترۆڵ كرا. 
كاروان میراودەلی، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: كاتژمێژ (09:46 )خوولەكی شەو (23-12-2023) ژووری كۆنتڕۆڵی بەرێوەبەرایەتیمان ئاگادار كراوەتەوە لە بوونی ئاگرێكی گەورە لە پاڵاوگەی ناوبراو،دواتر  دەستبەجێ تیمەكانی  بەرێوەبەرایەتیمان كە ژمارەیان حەوت بنكەی بەرگری شارستانی بوون گەیشتنە شوێنی رووداوەكە.
هەروەها گوتی: وێرای مانووبونێكی زۆر رووداوەكە كۆنترۆڵكراو خۆشبەختانە زیانی گیانی بەدوواوە نەبوو، بەڵام زیانی ماددی لێكەوتوەتەوە بەجۆرێك(  10 )خەزانی گەورەی پاڵاوگە و خەزانێكی گەورەی ئۆتۆمبێل كە گازیان هەڵگرتووە،  دووچاری گرگرتن و سووتاون هاتوون.
گوتیشی: توانراوە ( 65) خەزانیش لە سووتان بپارێزرێن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.