پێنج نەخۆشی دەگمەنی یەک خانەواده له سۆران له‌لایه‌ن پزیشكێكی كورد له مردن رزگاركران.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 23ی12ی2023، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكرد له د. ئازاد ئه‌نوه‌ر پزیشكی پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی مێشك و ده‌مار، لەمەراسیمێکدا بە نوێنەرایەتی کردنی سەرجەم پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بەشداربوو لە چارەسەرکردنی پێنج نەخۆشی خانەوادەیەکی شاری سۆران.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاندووه، ئه‌و پێنج نه‌خۆشه ماوەی نزیکەی سێ مانگه تووشی نەخۆشیەکی زۆر دەگمەنی جۆرێکی ژەهراویبوون Botulism ببوون و باری تەندروستیان زۆر خراپ بوو، ماوەیەکی درێژ لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانە مابوونەوە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، نه‌خۆشه‌كان جۆرێکی دەرمانی چارەسەری زۆر دەگمەن و گرانبەها کە لە وڵاتانی دونیا زۆر بە سەختی دەستدەکەوێت پێویست بوو، دوای هەوڵی زۆری وەزارەتی تەندروستی ئەم چارەسەرییە گرانبەهایە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه دابینکرا و بە شیفای خوای گەورە و بەهەوڵ و هیمەتی نەخۆشخانە و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی ژیانیان لە مردن رزگار کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.