Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 12:20

بارانبارین لەزۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت 

کوردستان TV
100%

ئاراس جەبار ،شارەزای بواری كەشناسی ئەمرۆ شەممە 23-12-2023 رایگەیاند: لەئەنجامی بەردەوامی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست سبەی یەكشەمە 24/12/2023 ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی ھەرێم بەدرێژایی كاتەكان ھەوری باراناوی ئەبێت و لەناوچەكانی سنووری پارێزگای دھۆك كاریگەری شەپۆلەكە لاواز ئەبێت و ئاسمان زیاتر ئەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ھەندێك كات و ناوچە ئەگەری تاوە باران و ھەورە بروسكە ئەبێت .
هەروەها گوتی: لەسنوری پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی راپەرین و شاخاوییەكانیش لە زۆربەی كاتەكان بارانی مامناوەند ئەبێت ھەندێك كاتیش ھەورە بروسكە چالاك ئەبێت لەگەڵ بەردەوامی بەفر بارین لە چیا بەرزەكاندا ، هەروەها لەسنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاوییەكانی كاریگەری شەپۆلەكە بەھێز ئەبێت و زۆربەی كاتەكان بارانی مامناوەند و ھەندێك كاتیش بارانەكە بەلێزمە ئەبێت و ھەورە بروسكە چالاك ئەبێت و بەفر بارین لە چیا بەرزەكاندا ، لەسنوری پارێزگای ھەڵەبجەش ھەندێك كات بارانی مامناوەند و پچڕ پچڕ ئەبێت.  گوتیشی: لەناوچەكانی سنووری پارێزگای كەركوك و ئیدارەی گەرمیان ئاسمان زیاتر نیمچە ھەور و ھەندێك كات تاوە بارانی رێژە مامناوەند ئەبێت ، پلەی گەرمی بەڕاورد بە ئەمڕۆ جێگیر ئەبێت و خێرای با زۆربەی كاتەكان لەئاراستەی باشور و باشوری رۆژئاوای چالاك ئەبێت بەخێرای 15 تا 30كم لەكاتژمێرێكدا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد،كاریگەری ئەم شەپۆلە لە بەیانی رۆژی دووشەمەوە 25/12/2023 لاواز ئەبێت و لەناوچەكانی سنووری پارێزگای ھەولێر و دھۆك و كەركوك و گەرمیان كۆتایی پێدێت بەڵام بەلاوازی لەناوچە شاخاوییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین ناوچە شاخاوییەكانی خۆرھەڵاتی پارێزگای ھەولێر تا كاتەكانی ئێوارەی دووشەمە بەردەوامی ئەبێت و پاشان لەم ناوچانەشدا كۆتایی پێدێت .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.