Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 12:31

كۆشكی سپی: ئێران فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مووشەكی بۆ حوسییەكان دابین كردووە

لە پلاندانان بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی دژی كەشتییە بازرگانییەكان لە دەریای سوور تێوەگلاوە
کوردستان TV
100%

كۆشكی سپی زانیاری هەواڵگری ئەمریكای بڵاوكردەوە و پشتڕاستی كردەوە كە تاران فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مووشەكی بۆ حوسییەكان دابین كردووە، ئەمە جگە لە زانیاری هەواڵگری تاكتیكی.
كۆشكی سپی ڕوونیكردەوە كە خزمەتگوزارییە ئەمریكییەكان، لە ڕێگەی شیكاری بینراوەوە، تایبەتمەندییەكی نزیك لە یەكسانیان لە نێوان فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی KAS-04ی ئێرانی و ئەوانەی كە لەلایەن حوسییەكانەوە هەڵیانداوە، دۆزیوەتەوە، ئەمە جگە لە تایبەتمەندی هاوشێوەی نێوان مووشەكەكانی ئێران و مووشەكەكانی حوسییەكان، ئاماژە بەوە دەكات كە حوسییەكان هەروەها پشت بە سیستەمی چاودێریكردن دەبەستن كە ئێران لە دەریادا دابینی دەكات.
لەوبارەیەوە ئادرین واتسۆن، وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی كۆشكی سپی دەڵێت: ئێمە دەزانین كە ئێران بە قووڵی بەشدارە لە پلاندانان بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی دژ بە كەشتییە بازرگانییەكان لە دەریای سوور.
ناوبراو جەختی لەوە كردەوە كە پشتیوانی ئێران بۆ حوسییەكان بەهێزە و گەیاندنی كەرەستەی سەربازی پێشكەوتوو، هاوكاری هەواڵگری، یارمەتی دارایی و مەشق و ڕاهێنان لەخۆدەگرێت .

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.