Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:53

به‌شێك له‌ هێزه‌كانی ئیسرائیل له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ كشانه‌وه‌

کوردستان TV
100%


ڕاگەیاندنی ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە لیواکانی گۆلانی لە دوای بەرکەوتنی زیانێکی زۆر بەشێوەیەکی کاتیی لە کەرتی غەززە کشایەوە.

لە هەواڵێکدا کە لە تەلەڤزیۆنی کەناڵ 13ی ئیسرائیلدا بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە سەربازانی سەربە لیواکانی گۆلانی، کە یەکێکە لە لیوا پیادە هەڵبژێردراوەکانی سوپای ئیسرائیل، بەمەبەستی سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی و بوژاندنەوە لە غەززە کشاوەتەوە.

ماڵپەڕی واڵا بڵاویکردەوە: "لە دوای تێپەڕبوونی 70 ڕۆژ و کوژرانی 44 سەرباز، لیوای گۆلانی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە غەززە کشاونەتەوە بەمەبەستی سەردانکردنی خێزانەکانیان".

لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە سەربازانی سەربە لیواکە پێش ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ لای خێزانەکانیان لە شوێنێک لایانداوە و بەدەم گۆرانی گوتنەوە ئاهەنگیان گێڕاوە.

هەروەها تەلەڤزیۆنی کەناڵی12ی ئیسرائیلی، ئاماژەی بەوە کرد کە لە دوای نۆ ڕۆژ شەڕ و پێکدادانی سەخت لە گەڕەکی شوجاعيیە لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە و کوژرانی فەرماندە، تۆمار گرینبێرگ و هەشت سەربازی دیکە، سەربازانی لیوای گۆلانی لە غەززە کشانەوە.

لە هەواڵەکەدا باس لەوەیش کراوە کە سەربازان چاوەڕوانی فەرمان دەکەن بۆ گەڕانەوە.

ڕاگەیاندنەکان ئەوەشیان بڵاوکردەوە کە کەتیبەکانی سەربە لیواکانی پەڕەشوتەوانی کە لە باکوور و باشووری غەززە شەڕیان دەکرد، لە غەززە کشاونەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.