كهشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو راگهیاندرا.
ئەمڕۆ ههینی ، 22ـی كانوونی یەكەم، ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێ، لە گەڵ بارینی باران لە زۆربەی کاتەکان، هەندێک کات لە ناوچەکانی ناوەراست و باشووری هەرێم باران بارین بە شێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان پێشبینی بەفر بارین دەکرێت.
سبهی شهممه، 23ـی كانوونی یەكەم، ئاسمان زۆربەی کاتەکان هەوری باراناوی دەبێت وە هەندێک کات لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر بارین دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ 48 كاتژمێری ئاییندە:
هەولێر: 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 10 پلەى سیلیزى
دهۆک: 10 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 9 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى
سۆران: 8 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.