Erbil 7°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 21:18

واده‌ی كۆتاهاتنی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن ئاشكرا كرا

کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان واده‌ی كۆتاهاتنی پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراقی ئاشكرا كرد.

عیماد جه‌میل سه‌رۆكی تیمی ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند: له‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌وه‌ پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان ده‌ستی پێ كردووه‌ و به‌ دوو شیفتی به‌یانیان و ئێواران‌ كار ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به‌ خێرایی ئه‌نجام بدرێن.

ڕاشیگه‌یاند: جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان به‌ ئاماده‌بوونی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری حزب و ده‌زگا میدیاییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كه‌ین پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان 3 رۆژ بخایه‌نێت، دوای ئه‌مه‌ش له‌ كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی هه‌ڵبژاردن ڕاده‌گه‌یه‌نرێ.

له‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌وه‌ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق له‌ 16 ناوه‌ند ده‌ستی پێ كردووه‌ و پڕۆسه‌كه‌ش به‌ چاودێری و ئاماده‌بوونی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و نوێنه‌ری حزب و لایه‌نه‌كان و ده‌زگا میدیاییه‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

وه‌ك كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه‌ی پێداوه‌ كه‌ ئامانجی سه‌ره‌كییان له‌ پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان دڵنیابوونه‌ له‌ راست و دروستی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ دوای ته‌واوبوونی پڕۆسه‌كه‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ كۆتاییی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نرێ.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.