Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:27

بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ر كه‌سێك سیحر و جادوو بكات ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ر كه‌سێك سیحر و جادوو بكات ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌بێته‌وه‌ و سزا ده‌درێت.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات: لەمەودوا به‌پێی ڕێنمایی یاسایی دیارەدەی سیحر و جادوو بنبڕ دەکرێت و سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە و سزا دەدرێن.

بەپێی ڕێنماییەکه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت كه‌ لە 21/11/2023 بڵاو بۆته‌وه‌ و دواتریش لە رۆژی 14/12/2023 له‌ ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاو کراوەتەوە، دیارەدەی سیحر و جادوو و ھاوشێوەکانی کە پێچەوانەی بنەما ئایینییەکانن، بەھەموو شێوەیەک قەدەغە دەکرێت.

بۆ ئەمەش فەرمانگەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات تاکو ئەو شوێنانە بە پاڵپشتی یاسایی دابخات و سەرپێچیکاران سزای توندی یاسایی وەربگرن، ڕێنماییەکانیش لە ئەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.