ده‌زگای گشتیی كاروباری مین ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕایگه‌یاند كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستی سه‌دان فه‌رامبه‌رانی ده‌زگاكه‌یانی بۆ ساڵی 2024 نوێ كردۆته‌وه.
جه‌بار مسته‌فا سه‌رۆكی ده‌زگای گشتی كاروباری مین ڕایگه‌یاند: ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی داوه له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی گرێبه‌ست له ده‌زگای مین كار ده‌كه‌ن بۆ ساڵی 2024.
سه‌رۆكی ده‌زگای گشتی كاروباری مین وێنه‌ی نووسراوه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمیشی بڵاو كرده‌وه كه به واژووی سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی بڕیاردراوه له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره گرێبه‌سته‌كان كه ژماره‌یان 761 فه‌رمانبه‌ره له ئۆفیسی سه‌ره‌كی له شاری هه‌ولێر و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی ده‌زگای مین له هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، ئیداره‌ی گه‌رمیان كه به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست كار ده‌كه‌ن.
به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه جه‌بار مسته‌فا پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م مینلابه‌ر و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی ده‌زگاكه‌یانی كرد به‌بۆنه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانی ساڵی ئاینده‌یان واته ساڵی 2024 له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.