Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:46

سیستەمی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی لە سۆران كاراكرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21/12/2023، بە ئامادەبوونی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لیوای مافپەروەر دیدار عومەر بەڕێوەبەری گشتی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان بەشی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی كرایەوە.

نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران، لە رۆژی یەكشەممەی رابردوو 17/12/2023 مامەڵەی پاسپۆرتی كۆنی راگرتووە، لەمەوداو كار بە سیستەمی نوێی پاسپۆرت دەكات، كە سیستەمی ئەلیكترۆنییە.

پێشتر لە هەولێر، سلێمانی و دهۆك سیستەمی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی كاراكراوە، بڕیاریشە لە قۆناغی داهاتوودا لە شار و شارۆچكەكانی دیكە بەشی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی بكرێتەوە.

لە ماوەی رابردوودا بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ هاووڵاتییان حكومەتی هەرێمی كوردستان، نووسینگەی پاسپۆرتی لە ئیدارە سەربەخۆكان كردەوە، لەمەودواش سیستەمەی ئەلیكترۆنی لە هەموو نووسینگەكانی پاسپۆرت كارا دەكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.