بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە...
ئەمڕۆ پێنج شەممە 2023-12-21
كەش/ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت , پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو .
خێرای با / لە سەرخۆ - مامناوەند ( 10 – 20 ) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی 2023-12-22
كەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە كاتەكانی بەیانیدا باران بارین لە ناوچە شاخاوییەكان و سنووری پارێزگای دهۆك دەست پێدەكات و پاشان كاریگەریەكەی درێژ دەبێتەوە بۆ سەر هەندێك لە ناوچەكانی هەرێم وە لەهەندێك ناوچە بارانی مامناوەند دەبارێت , لەكاتەكانی دوای نیوەرۆ لەسەنتەری پارێزگای هەولێر و سلێمانی نمە باران دەبێت, ئەگەری بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنووریەكانی دهۆك و هەولێر هەیە , وە پێشبینی دەكرێت بۆ ڕۆژی شەممە كاریگەری ئەم شەپۆلە زیاتر بێت .
خێرای با / لە سەرخۆ - مامناوەند ( 10 – 20 ) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / بە نزیكەی 2 تـــــا 4 پلە نزمتر دەبێت لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 14 پلەی سیلیزی
دهۆك : 13 پلەی سیلیزی
كەركووك : 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی
سۆران : 11 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی 2023-12-21
كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرایەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.