ئەمڕۆ پێنج شەممە21-12-2023 بە بەشداری مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، نۆیەمین كۆنگرەی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان لەشاری هەولێر بەڕێوەدەچێت .
یەكێتی ئافرەتانی كوردستان، ڕێكخراوێكی ئافرەتانی پارتی دیموكراتی كوردستانەو ئەمڕۆ نۆیەم كۆنگرەی خۆی لە هەولێری پایتەخت لەژێر ناوی (هێز و توانای ئافرەت، بناغەی پێشكەوتنی ئاشتی و ئابوورییە) بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی دەبەستێت.
وابڕیارە كۆنگرەكە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بێت و دەستەیەكی نوێی سكرتارییەت هەڵبژێردرێت.
لە دوای هەڵبژاردنی دەستەكە، كەسێك وەك سكرتێری یەكێتی ئافرەتانی كوردستان لە نێو دەستەیەكە دا هەڵدەبژێردرێت، كە دەستەكە لە حەوت ئەندام و سێ یەدەگ پێكهاتووە.
شایانی باسە لە 11-12-1952 لە شاری سلێمانی لە هەلومەرجێكی سەخت و ناهەموار لە ڕووی سیاسی، كۆمەڵایەتی و مێژوویی بە فەرمانی ڕابەری شۆڕشی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان بارزانی نەمر و لەژێر سایەی پارتی دیموكراتی كوردستان دا بە هەوڵ و كۆششی دەستەیەك لە ئافرەتانی ئازا و ئازاد (یەكێتی ئافرەتانی كوردستان)دامەزرا و بوو بە پێشەنگ و بناغەی بزووتنەوەی ئافرەتان لە كوردستان.
بە بەشداری مەسرور بارزانی نۆیەمین كۆنگرەی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان لەشاری هەولێر بەڕێوەدەچێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.