Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:20

بارانبارین لەناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات

کوردستان TV
100%

ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی ئەمڕۆ پێنجشەمە 21 ی كانوونی یەكەمی 2023  رایگەیاند: لەئەنجامی ھاتنی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست بۆ سەر ناوچەكە سبەی ھەینی 22/12/2023 ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بەزۆری دەگۆرێت بۆ ھەوری تەواو ، لەكاتەكانی بەیانی زوودا بارانبارین لەناوچە جیاجیاكاندا دەستپێدەكات و بەدرێژایی كاتەكانی سبەی بارانێكی بەردەوام و مامناوەند لەناوچە شاخاویەكاندا ئەبارێت .
هەروەها گوتی: رێژەی دابارین لەناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای ھەولێر و دھۆك زیاتر ئەبێت بەڕاورد بە ناوچەكانی دیكە و لەسنوری ئیدارەی راپەرین و سەنتەری پارێزگاكانی سلێمانی و ھەولێر و دھۆك و ھەڵەبجە لەنێوان كاتەكانی بەیانی بۆ نیوەرۆ ئەگەری بارانی رێژە مامناوەند و پچڕ پچڕ ئەبێت و لەسەنتەری پارێزگای كەركوك و ئیدارەی گەرمیان نمە بارانێكی كەم و پاشان لەكاتەكانی نێوان نیوەرۆ بۆ ئێوارە كاریگەری كەم دەبێتەوە و ھەندێك كات نمە باران ئەبێت و لە شەودا باران بەرێژەی مامناوەند دەستپێدەكاتەوە .
گوتیشی: بای باشور و باشوری رۆژھەڵات زۆربەی كاتەكانی سبەی چالاك ئەبێت بەخێرای 15 تا  ھەندێك كات بۆ زیاتر لە 35 كم لە كاتژمێرێكدا ، پلەكانی گەرما بەرێژەی 2 بۆ 3 پلە بەڕاورد بە ئەمرۆ نزمدەبێتەوە .
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد،ئەم شەپۆلە تا بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە 25/12/2023  بەردەوامی ئەبێت وەك پێشتریش بە وردەكاریەوە زانیاریمان خستەروو لە رۆژانی شەمە و یەكشەمە كاریگەریەكانی زیاتر و چالاكتر ئەبێت .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.