Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:42

فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا پشتیوانی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی بۆ پێشمه‌رگه‌ دووپاتكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا سەردانی بنکەی ئەسنادی دهۆکی کرد.
ئەمڕۆ20ی کانوونی یەکەمی 2023، کۆڵۆنێڵ ئەلیکسەندەر هامپ فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان سەردانی بنکەی ئەسنادی لە دهۆک کرد و لەلایەن عه‌قید فەرمان زراری جێگری بەڕێوبەری میرەی گشتی سەربازی و فەرماندەی بنکە و ئەفسەرانەوە پێشوازییان لێکرا.
ئامانجی سەردانەکە،لە نزیکەوە دڵنیا بوونە لەچۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئیش و کارەکانی بنکەی ئەسنادی دهۆک و لێکۆڵینەوە لە کەم و کوڕییەکان و باشترکردنی کاروبارەکانیان و پشتیوانیکردنی داواکارییەکانیان بە پێی توانا.
پاشان دوای هەڵسەنگاندن بۆ  کارەکانی ماوەی رابردووی بنکەی ئەسنادی دهۆک، بە وردی تیشکخرایە سەر چۆنیەتی پێشخستنی بنکەکانی ئەسناد لە دهۆک و سلێمانی، هاوکات دووپات لە پاڵپشتیکردنی تەواوەتی لە هەردوو بنکەکە کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.