Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:35

له‌ سۆران پاڵه‌وانێیه‌تی له‌شجوانی و له‌ش رێكی كوردستان له‌ ژێر ناوی پێكه‌وه‌ ژیان به‌رێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


له‌ ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی له‌ش جوانی و له‌ش رێكی كوردستان، پاڵه‌وانێیه‌تی له‌شجوانی و له‌ش رێكی كوردستان له‌ ژێر ناوی پێكه‌وه‌ ژیان، به‌رێوه‌ده‌چێت.
پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ سبه‌ی پێنجشه‌م 21ی12ی2023، كاتژمێر 10ی به‌یانی له‌ هۆڵی بۆنه‌كان له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ده‌ستپێده‌كات.
 له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا، سه‌ره‌تا ڕشتەی ماستری بۆدی بێڵدینگ، دواتر بۆدی بێڵدینگ کراوە، پاشتر کلاسیك  فیزیك  دێته‌ ئه‌نجامدان. 
لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دامه‌زراوه‌ی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان، كاروچاڵاكییه‌كانی به‌ پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌م ئه‌نجام ده‌دات.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.