Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:46

شەپۆلێكی سەرماوسۆڵە روو لە هەرێمی كوردستان دەكات

کوردستان TV
100%

ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند: كۆتایی ئەم ھەفتەیە لەبەیانی رۆژی ھەینی 22/12/2023 كاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی سەر ناوچەكانمان كۆتایی پێدێت و لە دەریای ناوەراستەوە نزمەپاڵەپەستۆیەك بۆ سەر ناوچەكانمان چالاك ئەبێت .
هەروەها دەڵێت: سەرەتا بە نمە بارانی پچڕ پچڕ كاریگەری ئەبێت و لەناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای دھۆك و ھەولێر ئەگەری بارانی مامناوەند و تاوە باران بەرێژەی جیاجیا ئەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لەچیا بەرزەكاندا .
دەشڵێت: لە رۆژی شەمە 23/12 كاریگەری ئەم شەپۆلە زیاتر ئەبێت لەگەڵ دابەزینی بارستە ھەوایەكی سارد لەباكوورەوە بەتایبەت بۆ سەر ناوچە شاخاویيەكانی پارێزگای دھۆك و ھەولێر نزمبوونەوەی بەرچاو لە پلەكانی گەرما ڕووئەدات و ئەگەری بارانی چڕ و بەردەوام بەدرێژایی كاتەكان ئەبێت لەگەڵ بارینی بەفرێكی چریش لەشاخە بەرزەكان لەبەرزی 2000 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە ، لەسەنتەری پارێزگاكان و ناوچە نزمەكانیش ناوبەناو ئەگەری بارانێكی مامناوەند ئەبێت .
 ئاماژەی بەوەشدا،لە بەرەبەیانی رۆژی یەكشەمە 24/12 باو باران فراوانتر و چالاكتر ئەبێت بۆ سەرجەم ناوچەكان لەناوچە نزمەكان و سەنتەری پارێزگاكانیش ئەگەری بارانی باش و مامناوەند ئەبێت وە بەھۆی زیاتر دابەزینی بارستە ھەوا ساردەكەی باكوور پلەكانی گەرما نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ئەبینێت و بەفر لەناوچە شاخاوییەكاندا بۆ بەرزاییەكانی خوار 1600 مەتر لەئاستی ڕووی دەریا دائەبەزێت و پێشبینی بارینی بەفرێكی زۆر و چڕ ئەكرێت ، كاریگەری ئەم شەپۆلەكەش تا بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە 25/12/2023 بەردەوامی ئەبێت .  
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.