Erbil 3°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 05:36

ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكان رادەگەیێندرێت

کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان لە عێراق ڕایگەیاند كە ڕیژەی بەشداریكردن لە دەنگدانی تایبەت و گشتی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، گەیشتووەتە لەسەدا 41.
جومانە غەللای ،گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕاگەیاند: تا ئێستا ژماردن و جیاكردنەوەی دەنگەكان لە دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان كە دوێنێ دووشەممە بەڕێوەچوو ،بەدەستی و ئەلیكترۆنی لە 335 ھەزار وێستگەی دەنگدان، ئەنجامدراون.
گوتیشی: ئەنجامەكانی ژماردن و جیاكردنەوەی دەنگەكان، بەدەستی و ئەلیكترۆنی، ھاوچەشن بوون.
باسی لەوەیش كرد كە ڕیژەی بەشداریكردن لە دەنگدانی تایبەت و گشتی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، گەیشتووەتە لەسەدا 41.
جومانە غەللای ڕاشیگەیاند كە كاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا، ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت و گشتی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ڕادەگەیەنن.
دوێنێ دووشەممە، دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق لە كاتژمێر 7ی بەیانییەوە دەستی پێكرد و لە كاتژمێر 6ی ئێوارە كۆتایی پێهات و دەستبەجێ دەست بە جیاكردنەوەی دەنگەكان كرا.
لە هەڵبژاردنەكەدا پێنج ھەزار و 904 كاندید ڕكابەری بۆ بەدەستھێنانی 285 كورسی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەكەن.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.