كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مشه‌و دووشه‌م ڕایگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕێژه‌ی به‌شداریكردنی هاووڵاتییان له پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق به‌بێ هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت، 38% بووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كۆمیسیۆنی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراقی ڕاگه‌یاندبوو.
كۆمیسیۆن ڕایگه‌یاندبوو: پڕۆسەی دەنگدان بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات و سه‌رجه‌م ئامێر و کەرەستەکانی ده‌نگدان بە تەواوه‌تی كاریان كردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و 15 پارێزگه‌ی عێراق له كاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانییه‌وه ده‌ستی پێ كرد و كاتژمێر 6 پڕۆسه‌كه كۆتایی هات.
كۆمیسیۆن پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ئه‌نجامی به‌رایی سندووقه‌كانی ده‌نگدان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.