Erbil 5°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 02:28

"كوردستان تیڤی" ئه‌نجامی ده‌نگه‌كانی پارتی له‌ گوێڕ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (كوردستان تیڤی) لیستی 197ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاره‌دێی گوێڕ زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ و لیستی یه‌كه‌می حزب و لایه‌نه‌كانه‌ له‌ شاره‌دێكه‌.

له‌ سنووری شاره‌دێی گوێڕ ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ كۆی 11 بنكه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 15 هه‌زار و 720 كه‌س ده‌نگی داوه‌، پارتی 11 هه‌زار و 953 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌.

به‌م ئه‌نجامه‌ بێت، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه‌ 2 كاندیدی بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌ی نه‌ینه‌وا سه‌رده‌كه‌وێت.

ئه‌نجامه‌كانی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ 11‌‌ بنكه‌ی شاره‌دێی گوێڕ به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بووه‌:

له‌ بنکەی رزگاری: پارتی 1496دەنگی به‌ده‌ستهێناوه‌

له‌ بنکەی سموود: پارتی 1316 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌

له‌ بنکەی سوفه‌ییە: پارتی 617 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌

له‌ بنکەی خابابە: پارتی 618 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌

له‌ بنکەی ئه‌بوو شیتە: پارتی 1099 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌

له‌ بنکەی لاجان: پارتی 692 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌

له‌ بنكه‌ی هه‌تاو: پارتی 1377 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌

له‌ بنكه‌ی مه‌جرووبه‌: پارتی 618 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌

له‌ بنكه‌ی عه‌وێنه‌: پارتی 271 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌

له‌ بنكه‌ی شه‌ریع: پارتی 2433 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌

له‌ بنكه‌ی هه‌وێره‌: پارتی 1416 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.