Erbil 6°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 00:58

كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراقی ڕاگه‌یاند.

كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند: پڕۆسەی دەنگدان بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات و سه‌رجه‌م ئامێر و کەرەستەکانی ده‌نگدان بە تەواوه‌تی كاریان كردووه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا له‌ سه‌رجه‌م بنكه‌كان له‌ ته‌واوی پارێزگه‌كانی عێراق ده‌ستیان كردووه‌ بە ناردنی ئەنجامەکان و هه‌روه‌ها خستنه‌ڕووی داتاكان بۆ نوێنەری حیزب و لایه‌نه‌كان.

ڕاشیگه‌یاند: سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی ده‌كه‌ین كه‌ توانیان‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ پاڵپشتیمان بكه‌ن له‌ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و 15 پارێزگه‌‌‌ی عێراق له‌ كاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانییه‌وه‌ ده‌ستی پێ كرد و‌ كاتژمێر 6 پڕۆسه‌كه‌ كۆتایی هات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.