به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی كه‌ركووك – گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له شاری كه‌ركووك 100 هه‌زار كه‌س نه‌یانتوانی ده‌نگ بده‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ئامێره‌كانی ده‌نگدان په‌نجه‌مۆریان نه‌خوێندراوه‌ته‌وه.
كه‌مال كه‌ركووكی به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی كه‌ركووك – گه‌رمیانی پارتی ڕایگه‌یاند: له به‌یانییه‌وه تا نیوه‌ڕۆ پرۆسه‌ی ده‌نگدان له شاری كه‌ركووك زۆر باش بوو، به‌ڵام له‌نیوه‌ڕۆ به‌دواوه زۆرێك له ئامێره‌كان په‌نجه‌مۆریان نه ده‌خوێندرایه‌وه.
راشیگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئێمه هه‌مانه، نزیكه‌ی 100 هه‌زار هاووڵاتی له كه‌ركووك نه‌یانتوانیوه ده‌نگ بده‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆریان له ئامێره‌كان نه‌خوێندراوه‌ته‌وه.
كه‌مال كه‌ركووكی هه‌روه‌ها گوتی: له ده‌نگدانی تایبه‌تدا كه پێرێ شه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو، ئامێره‌كان نه‌یانتوانی ئه‌نجامه‌كان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانیش له شوێنی خۆی نه‌كرا و بردیان بۆ شوێنێك به‌ناوی (بنكه‌ی وردبینیی)، ئێمه به‌مه زۆر نیگه‌ران بووین و زۆر كه‌س پێیان وابوو ئه‌مه شتێكی گوماناوییه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و 15 پارێزگه‌ی عێراق له كاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانییه‌وه ده‌ستی پێ كرد و كه‌مێك پێش ئێستا له كاتژمێر 6 پڕۆسه‌كه كۆتایی هات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.