كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دوایین رێژه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق بڵاو كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان تا رۆژی 15ی ئه‌م مانگه له هه‌ردوو پارێزگه‌ی دیاله و نه‌ینه‌وا زۆرترین ڕێژه‌ی هاووڵاتییان چوونه‌ته بنكه‌كان له سنووری پارێزگه‌كانیان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان.
له پارێزگه‌ی دیاله 42570 كاتی ده‌نگدان وه‌رگیراونه‌ته‌وه كه ده‌كاته ڕێژه‌ی 96%ی كارته‌كان، هه‌روه‌ها له پارێزگه‌ی نه‌ینه‌واش 83572 كارتی ده‌نگدان وه‌رگیراونه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 95%ی كارته‌كان.
هه‌روه‌ها له پارێزگه‌ی كه‌ركووكیش تا رۆژی 15ی مانگ 65020 كارتی ده‌نگدان له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه وه‌رگیراونه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 93%ی كارته‌كان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان رۆژی هه‌ینی ڕابردوو له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا داوای له سه‌رجه‌م هاووڵاتییان كردبوو ئه‌وانه‌ی كه كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدانیان وه‌رنه‌گرتۆته‌وه، بچنه بنكه‌كانیان له سنووری پارێزگه‌كان و كارته‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه.
كۆمیسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه دابوو كه ده‌نگده‌رانی گشتی، تا رۆژی دووشه‌م ڕێكه‌وتی 18/12/2023 كه واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراقه، ده‌توانن بچنه بنكه‌كان له سنووری پارێزگه‌كانیان و كارته‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه رێژه‌ی ئه‌و كارتانه‌ی ده‌نگدانه كه هاووڵاتییان بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق وه‌ریان گرتۆته‌وه:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.