دیوانی وه‌قفی سوننی له شاری سامه‌ڕا داوای له سه‌رجه‌م ئیمام و بانگخوازان كرد سبه‌ی دووشه‌م له ڕێگه‌ی بڵندگۆی مزگه‌وته‌كانه‌وه هانی خه‌ڵك بده‌ن بچنه سه‌ر سندووقه‌كان و به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق بكه‌ن.
دیوانی وه‌قفی سوننی له سامه‌ڕا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند "پێویسته له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئیمام و بانگخوازان هانی خه‌ڵك بده‌ن بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عیراق.
ڕاشیگه‌یاند: پێویسته ئیمام و بانگخوازان سبه‌ی دووشه‌م هه‌ر له كاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانییه‌وه تاكو 5ی ئێواره له ڕێگه‌ی بڵندگۆی مزگه‌وته‌كانه‌وه هانی خه‌ڵك بده‌ن بچنه سه‌ر سندووقه‌كان و به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق.
بڕیاره سبه‌ی دووشه‌م له كاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانییه‌وه له 15 پارێزگه‌ی عێراق، پڕۆسه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق (جگه له هه‌رێمی كوردستان) به‌ڕیوه بچێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ شه‌ممه‌ش پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت (هێزه ئه‌منییه‌كان و ئاواره‌كان) بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌چووبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.