ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێكەوتی 17ی12ی2023، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەرێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر، بەرێوەبەری سەرپەرشتیاران و مامۆستایان لە قوتابخانەی "ناڵی بنەڕەتی تێكەڵاو" لە هەولێر یادی ڕۆژی ئاڵای كوردستان كرایەوە.
سەرەتا و پاش بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان و سرودی نیشتیمانی ئەی ڕەقیب لەلایەن قوتابیانی قوتابخانەكە و چالاكی قوتابخانەكانی پەروەردەی ناوەندی هەولێر چەندین چالاكی ئەنجامدرا، پاشان وەزیری پەروەردە وتەیەكی بەم یادە پێشكەش بە ئامادەبووان كرد.
شایەنی باسە ئەم یادە لە 19ی6ی2004 پەرلەمانی كوردستان بریاری ژمارە 48 دەركرد، كە بەپێی ئەم بریارە رۆژی 17 كانوونی یەكەمی هەموو ساڵێك بە رۆژی بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان دادەنرێت.
لەهەولێر رێوڕەسمی یادی بەرز راگرتنی رۆژی ئاڵای كوردستان بەڕێوەچوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.