كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بڕیاریدا سندوقەكانی دەنگدان بگوازرێتەوە بۆ ناوەندی وردبینی ناوەندی لە بەغدای پایتەخت، بۆ ئەنجامدانی “جیاكردنەوە و ژماردنی دەستی”.
كۆمسیۆن لە بەیاننامەیەكدا بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند، ئەم ڕێوشوێنە بە پشتبەستن بە بڕگەی" د" لە ماددەی 10/یەكەم لە یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2023 دێ، كە تێیدا هاتووە “لە ئەگەری نەناردنی ئەنجامەكان لە ئامێرەكانەوە دوای ماوەی 6 كاتژمێر ،ئەوا سندوقەكانی دەنگدان دەگوازرێنەوە بۆ ناوەندی وردبینی ناوەندی و ئەنجامی جیاكردنەوە و ژماردنی دەستی پەسەند دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئامێرەكان ئەنجامەكانیان بە هۆكاری تەكنیكی بۆ هەندێك وێستگەی دەنگدان نەناردووە .
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بڕیاریدا ئەنجامی “جیاكردنەوە و ژماردنی دەستی” پەسەند بكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.