تۆمه‌تبارێكی مه‌ترسیدار له هه‌ولێر ده‌ستگیركرا.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 16ی12ی2023، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە تۆمەتبار (ع. ی. ع.) دەستگیر کرا بە تۆمەتی ئەنجامدانی کاری ساختەکاری و دروستکردنی مۆری ساختە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه رایدهگهێنێت، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت ئەم تۆمەتبارە لەژێر ناوی کۆمپانیایەک هەڵسابوو بە ساختەکردن و دروستکردنی نووسراوی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دەزگا خێرخوازییەکان و دروستکردنی مۆر و پسوولەی ساختە. ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هەروەها بەناوی چەندین کۆمپانیای نادیار(وەهمی) تەندەری پێشکەشی رێکخراوە خێرخوازییەکان کردووە و چەند تەندەرێکی دیکەشی وەرگرتووە و لەکاتی دەستگیرکردنیدا لەلایەن هێزەکانمان دەستگیرا بەسەر (85) مۆری ساختە و جه ند چەکێکی بێ مۆڵەتدا.
ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی مه‌ترسیداری راگه‌یاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.