Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 17:07

سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ گه‌لی كوه‌یت ده‌كات

کوردستان TV
100%


به‌هۆی كۆچی دوایی شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری كوه‌یت، سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی ئەمیری کوێت

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی ئەمیری کوێت

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئەمیری دەولەتی کوێت خوالێخۆشبوو (شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح)ـمان پێگەیشت، لەخوای گەورە دەپاڕێینەوە گیانی بە بەهەشتی بەرین  شاد بکات و هاوخەمی و هاوسۆزی قووڵمان بۆ بنەماڵەی بەڕێزی ئال سەباح و گەل و سەرکردایەتیی دەوڵەتی کوێت ڕادەگەینین.  

خوالێخۆشبوو شێخ نەواف ئەلئەحمەد کاروانێکی پڕ لە دەستکەوت و بەخشینی بۆ گەلەکەی گەیاندە مەنزلگە و کۆچی دوایی کرد، ئێمە هاوبەشی خەمی برایانمان لە دەوڵەتی کوێتین و داوا لە خوای گەورە دەکەین کە سەبووری بە خێزانی بەڕێزی ئال سەباح و گەلی کوێتی برا ببەخشێت و ئاسایش و سەقامگیریی بۆ دەوڵەتی کوێت و گەلەکەی بەردەوام بکات.

انا لله وانا الیە راجعون

مسعود بارزانی
16 کانوونی یەکەمی 2023

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.