Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 16:58

بەڕێوەبەری گشتیی حەج: تیروپشکی دادپەروەرانە بۆ پێشکەشکارانی حەج لە هەرێمی کوردستان کرا

کوردستان TV
100%

پرۆسەی تیروپشک "بە شێوەیەکی دادپەروەرانە" بۆ ناردنی پێشکەشکارانی حەج لە هەرێمی کوردستان کرا و بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی کوردستانیش دەڵێت: "پرۆسەکە دادپەروەرانە و ڕوون بوو".

شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی کوردستان، لەوبارەوە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: "ژمارەی ئەوانەی ناویان تۆمار کردبوو، 121 هەزار و 864 کەس بوون، لە 2017تاکوو 2023ناویان تۆمار کردبوو، ڕێژەی 60% بۆ ئەوانە بووە کە لە2017ەوە ناویان تۆمار کردووە،40%یش بۆ ئەوانە بوو کە ساڵی 2023خۆیان تۆمار کردووە. زیاتر لە 2 هەزار کەسیش بوونە یەدەگ، تا لە کاتی بۆشاییدا جێگە بگرنەوە."

نەقشبەندی ئەوەشی گوت: "ئەم گەشتە ئایینییە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و هەموو مافێکی حاجییان و خزمەتگوزارییەکانیان لە ناوەوەی هەرێمی کوردستانە و لە وڵاتی سعودییە لەبەرچاو دەگرێت."

پرۆسەی تیروپشکی پێشکەشکارانی حەج ڕۆژی شەممە، 16ـی کانوونی یەکەمی 2023، بە شێوەیکی ڕوون و ئاشکرا، بە ئامادەییی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و سەرپەرشتیی نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیران و دوو دادوەر بەڕێوە چوو.


لینکی ناوی دەرچووان:

https://drive.google.com/drive/folders/15YtIqlCoJZjTSlxvbdPGIUTZ4spMFcFf?usp=sharing

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.