Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 17:06

ليستی پارتی له‌ كه‌ركوك: حەسەن مەجید یەکێکە لەو بەربژێرانەی كه‌ کەرکوکییه‌كان ئومێدیان لەسەر هەڵچنیوە

کوردستان TV
100%


 لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كه‌ركوك روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه‌.
له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ی لیستی پارتی ديموكراتی كوردستاندا هاتووه‌، بەداخەوە وەک پیشەی هەمیشەییان چەند پەیجێکی بێ دایک و باوک سەر بە لایەنێکی دیاریکراو، ئەو لایەنەی کە خاکی کوردستان و کەرکوکی فرۆشت، لە ترسی بەربژێرانی پارتی و لیستی (197)، بەتایبەت سەرۆکی لیستی 197ـی پارتیمان مامۆستا حەسەن مەجید، هەواڵی درۆ و چەواشەکارییان دژی بڵاوکردۆتەوە.
راشگه‌یاندراوه‌، لێرەوە، رایدەگەیەنین مامۆستا حەسەن مەجید سەرۆکی لیستی 197ـی پارتیمان لە کەرکوک، یەکێکە لەو بەربژێرانەی پارتیمان کە کوردستانیانی شاری کەرکوک ئومێدیان لەسەر هەڵچنیوە، بۆیە خیانەتکاران ترسیان لێ نیشتووە و ناچار کەوتوونەتە بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکارانە و پڕ لە تۆمەت و ژەهرڕێژی.

لیستی پارتی له‌ كه‌ركوك ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، ئەو لایەنەی کە کەرکووکی گەیاندە ئەم دۆخەی ئێستا، لەبری هۆنینەوەی تۆمەت و هەواڵی چەواشەکارانە، باشترە بە خۆیاندا بچنەوە عیبرەت لە رابردوویان وەربگرن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.