Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 15:51

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ سكرتێرى يه‌كێتيى ئافره‌تانى كوردستان ده‌كات

کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2023/12/16  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ خاتوو ڤيان سلێمان سكرتێرى يه‌كێتيى ئافره‌تانى كوردستان و ئه‌ندامى كۆميته‌ى ناوه‌نديى پارتى ديموكراتى كوردستان، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبووى خۆشكيان، سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆى و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى.

نێچیرڤان بارزانی هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت. لاى خۆيه‌وه‌ خاتوو ڤيان سلێمان، سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا دووپات كرده‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.