لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ئەمەریكا فەرمانی بە كەشتی فڕۆكەهەڵگری یو ئێس ئێس جیراڵد ئاڕ فۆرد و كەشتییەكی دیكەی جەنگی كرد بۆ چەند هەفتەیەكی تر لە دەریای ناوەڕاستدا بمێننەوە.
ئەمە سێیەمین جارە جێگیركردنی فۆرد درێژ دەكرێتەوە، ئەمەش بەهۆی نیگەرانییە بەردەوامەكانی ئەمریكایە سەبارەت بە ناجێگیرییەكانی ناوچەكە لە كاتی شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە.
شایانی باسە ئەمەریكا دوو كەشتی فڕۆكەهەڵگری لە ناوچەكەدا هەیە، ئەمەش لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە كارێكی دەگمەن وەسف دەكرێت.
فەرمان بەكەشتی فڕۆكە هەڵگری ئەمریكی دەكرێت لە نزیك ئیسرائیل بمێنێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.