سەرۆكوەزیرانی عێراق پەیامێك ئاراستەی هێزە ئەمنییەكان دەكات و رایدەگەیەنێت، متمانەمان بە ئێوە هەیە بۆ پاراستنی پرۆسەی هەڵبژاردن.
محەمەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و سەرۆكوەزیرانی عێراق بەبۆنەی دەستپێكردنی دەنگدانی تایبەت پەیامێكی ئاراستەی هێزە ئەمنییەكان كرد و دەڵێت، ئێمە متمانەی تەواومان بەهەوڵەكانی ئێوە هەیە و دەستخۆشیتان لێدەكەین بۆ پاراستنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەموو قۆناغەكاندا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، جەخت لەوەدەكەینەوە كە ئێوە ئازادن لەوەی لە هەڵبژاردن دەنگ بەكێ دەدەن، هەروەها هیچ كەسێك بۆی نییە ناچارتان بكات دەنگ بەكێ و بە چ لایەنێك بدەن. پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی 15 پارێزگەی عێراق كاتژمێر حەوتی بەیانی دەستیپێكرد و بڕیارە تا كاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بێت.
شایانی باسە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەكانی عێراق، هەر سێ پارێزگەی هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.
سەرۆكوەزیرانی عێراق پەیامێك ئاراستەی هێزە ئەمنییەكان دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.