Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 12:38

نێچیرڤان بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌ك به‌هۆی كۆچی دوایی مه‌لا عه‌بدوڵا قه‌ڵاتی بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی پرسه‌نامه‌یه‌كی به‌هۆی كۆچی دوایی مه‌لا عه‌بدوڵا قه‌ڵاتی زانای ناودار و كه‌سایه‌تی دیاری ئایینی كوردستان بڵاو كرده‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى زاناى ناودار و كه‌سايه‌تيى ديارى ئايينيى كوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵا قه‌ڵاتى و مامۆستايانى ئايينى ده‌كه‌م، هاوخه‌ميانم".

ڕاشیگه‌یاند "خوالێخۆشبوو ته‌مه‌نێكى درێژى به‌ خزمه‌تى زانست و بوارى ئايينى به‌خشى‌".

نێچیرڤان بارزانی داواشی له‌ خواى مه‌زن كرد گيانى مه‌لا عه‌بدوڵا قه‌ڵاتی به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانی خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.