Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 12:59

له‌ سلێمانی دوو كه‌س ده‌ستگیركران كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگریان ده‌دزی

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگه‌ی سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستگیركردنی دوو تۆمەتباری ڕاگه‌یاند كه‌ هه‌ڵسابوون به‌ لێكردنه‌وه‌ی ئاسن و کەلوپەلی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و دزیبوویان.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: دوای‌ ئەوەی‌ زانیاری گەیشە دەست هێزەکانی پۆلیس لەبارەی دوو تۆمەتبارەوە کە هەستاون بە هەڵوەشاندنی کەلەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەمەبەستی فرۆشتنەوەیان، دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانی پۆلیس دەستی پێ کرد.

ڕاشیگه‌یاند: توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی هەوارەبەرزەی سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان، دوو تۆمەتبار دەستگیر بکرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو کەلوپەلانەدا کە دزیبوویان لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلەدا کە بەتۆمەتباران بووە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا تۆمەتباران (خ. ک. ر. لەدایكبووی 1989 و ا. ا. د. لەدایكبووی‌ 1991) بەبڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی 446 ڕاگیراون‌ و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.