بەنداوی گۆمەسپان یەكێكە لە پرۆژە ستراتیژییە گرینگەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بۆ گەشتیاری و گلدانەوەی ئاو و كەشوهەوا سوودی زۆری دهبێت و له نزیكترین ماوهدا كۆتایی پێ دێت و دەبێتە گەورەترین بەنداو لە هەولێر و لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش دوای بەنداوی دوكان و دەربەندیخان، دەبێتە سێیەم گەورەترین بەنداو.
تێچووی دروستکردنی بهنداوكه 95 ملیار دینارە و بەرزییەکەی 70 مەتره و درێژییەکەشی 512 مەترە و دەتوانێت 115 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی باراناو کۆ بکاتەوە.
یەکەمجارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، کۆنکرێتی جۆری ئارسیسی لە پرۆژەی دروستکردنی بەنداوی گۆمهسپان بەکار دەهێنرێت.
بەنداوی گۆمەسپان كە ڕووبەرەکەی 6 ملیۆن 125 هەزار مەتر دووجایە، ئێستا شەو و ڕۆژ کاری تێدا دەکرێت و بڕیاره بهم نزیكانه كاری دروستكردنهكهی تەواو بێت.
بهنداوی گۆمهسپان ڕۆڵی زۆری دەبێت لە پاراستنی سامانی ئاو و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی و بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی، هەروەها دەبێتە سەرچاوەیەکی گرینگی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هەولێر و کەرتی گەشتیاریی ناوچەکە بهشێوهیهكی گشتی دەبووژێنێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.