یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا (یوفا) ئه‌مڕۆ هه‌ینی ریزبه‌ندێكی نوێی باشترین یانه‌كانی ئه‌وروپای بڵاو كرده‌وه و تێیدا یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی بۆ ریزبه‌ندی سێیه‌م دابه‌زاند.
به‌گوێره‌ی ریزبه‌نده نوێیه‌كه‌ی یوفا، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، به باشترین یانه‌ی وه‌رزی 2023-2024ی ئه‌وروپا ده‌ستنیشان كراوه.
له ریزبه‌ندی دووه‌میش یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی دێت، ئینجا یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی له ریزبه‌ندی سێیه‌م جێگیركراوه.
یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فڕه‌نسی له ریزبه‌ندی چواره‌م و یانه‌ی لێڤه‌رپوولی ئینگلیزی له ریزبه‌ندی پێنجشه‌م و یانه‌ی میلان له ریزبه‌ندی شه‌شه‌م و یانه‌ی لایپزیگی ئه‌ڵمانی له ریزبه‌ندی حه‌وته‌م دیاریكراوه، دوای ئه‌وانیش یانه‌كانی چێڵسی و مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی و رۆمای ئیتاڵی دێن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا ناوی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی ئیسپانیا، له ریزبه‌ندی 10 باشترین یانه‌ی ئه‌وروپا دیاری نه‌كراوه و به‌ڵكو بۆ ریزبه‌ندی 12 دابه‌زێنراوه.
جێی باسه یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له وه‌رزی ئه‌مساڵی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به بردنه‌وه‌ی هه‌ر شه‌ش یاریی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان و به كۆكردنه‌وه‌ی 18 خاڵ، خۆی گه‌یاندبووه قۆناغی 16ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.