Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 13:03

سوودانی بڕیاری دا پێداچوونه‌وه‌ به‌هه‌موو ئه‌و زه‌وییانه‌ بكرێت كه‌ له‌ كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان دابه‌شكراون

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڕیاری دا لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێ بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌هه‌موو ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه‌ له‌ كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له‌ سه‌رجه‌م پارێزگه‌كان دابه‌شكراون.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌: بۆ ڕێگریكردن له‌ قۆرخكاری ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی و ئیداری بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی و حزبی له سنووری‌ پارێزگه‌كان، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ دیوانی چاودێری دارایی و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدڕالی پێك بهێنرێ بۆ پێداچوونه‌وه‌ و وردبینی به‌هه‌موو ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه‌ له‌ كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له‌ پارێزگه‌كان دابه‌شكراون.

ڕاشیگه‌یاند: ئامانج له‌م كاره‌ دابه‌شكردنی سامانی گشتی و زه‌وییه‌كانه‌‌ به‌شێوه‌ی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری و شه‌فافییه‌ت و به‌ ڕێكاره‌ یاساییه‌كان‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.