سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی پرسه‌نامه‌یه‌كی به‌هۆی كۆچی دوایی زانا و كه‌سایه‌تی ئایینی ناسراوی كوردستان مه‌لا عه‌بدوڵا قه‌ڵاتی بڵاو كرده‌وه.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پرسه‌نامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "بۆ کۆچی دوایی زانا و کەسایەتیی ئایینی ناسراوی کوردستان مامۆستا مەلا عەبدوڵا قەڵاتی، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی مامۆستای خوالێخۆشبوو و مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هاوخەمیانم".
مه‌سرور بارزانی ڕاشیگه‌یاند "خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت".
مه‌لا عه‌بدوڵا قه‌ڵاتی زانای ناوداری كورد و كه‌سایه‌تی دیاری ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی سۆران و هه‌ولێر، كه ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان و ماوه‌ی زیاتر له 15 ساڵ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا بووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ته‌مه‌نی 102 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.