پسپۆڕێكی كه‌شوهه‌وا پێشبینی كرد هه‌ر له‌م مانگه‌دا به‌فربارین و هاتنی سه‌رمایه‌كی به‌تین له سه‌نته‌ری شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروست ببێت.
ئاراس جه‌بار پسپۆڕی كه‌شوهه‌وا ڕایگه‌یاند: کەشوھەوای ناوچەکانمان تا رۆژی دووشەم ڕێكه‌وتی 18/12/2023 بەشێوەیەکی ئاسایی و سەقامگیر دەمێنێتەوە و ئەگەر ھەیە رۆژانی 18 و 19ی مانگ نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاواز لە دەریای ناوەراستەوە ڕوو بکاتەوە ناوچەکە و نمەبارانێکی کەم لە ھەندێ ناوچە ببارێت .
ڕاشیگه‌یاند: بە گوێرەی پێشبینییە دوورمەوداکان، کۆتایی ئەم مانگە ئەگەری جوولەکردنی نزمەپاڵەپەستۆیەکی جەمسەری ھەیە بە ئاراستەی هه‌رێمی كوردستان و پێشبینی ھاتنی شەپۆلێکی چڕی بارانبارین و بەفر بارینی لە ناوچە شاخاوییەکان لێ دەکرێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م شه‌پۆڵه‌دا پێشبینی بارینی بەفر لە سەنتەری شاری سلێمانی و دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.