پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شه‌ممه راگه‌یاندرا.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مرۆ هه‌ینی 15ی12ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ورده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌رزده‌بێته‌وه به 1- 2 پله به به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ پێنجشه‌م.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی شه‌ممه 16ی12ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان په‌ڵه هه‌ور بۆ نیمچه هه‌ورده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش بە نزیکەی 1 تـــــا 3 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 18 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 18 پلەى سیلیزى
دهۆک: 17 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 18 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 21 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 9 پلەى سیلیزى
سۆران: 15 پلەى سیلیزى.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.