Erbil 9°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 08:41

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستخۆشی له سه‌رۆك وه‌زیران و ده‌زگه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌كات

کوردستان TV
100%

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا ده‌ستخۆشی له‌ سه‌رۆك وه‌زیران و ده‌زگه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق كرد له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌ستیان هه‌بوو له‌ هێرشه‌كانی سه‌ر باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌ شاری به‌غدا.

ئالینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە بەغدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس ڕایگه‌یاند: ده‌ستخۆشی له‌ سه‌رۆك وه‌زیران و ده‌زگه‌ ئه‌منییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق ده‌كه‌ین له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌رپرس بوون له‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌مان و هه‌روه‌ها ده‌زگه‌ی ئاسایشی نیشتمانی و باڵه‌خانه‌ حكوومییه‌كانی دیكه‌ی عێراق.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م تاوانباران ده‌ستگیر بكرێن و بدرێنه‌ دادگه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ "هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكی ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌سه‌ر داوای عێراق له‌و وڵاته‌ن، سه‌لامه‌تن و هه‌روه‌ها سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی عێراقیش پارێزراوه‌".

به‌ره‌به‌یانی رۆژی 7ی ئه‌م مانگه‌ به‌ ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك هێرشكرابووه‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ شاری به‌غدا.

له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌، سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م لیوا یه‌حیا ڕه‌سوول گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ بوون.

لیوا یه‌حیا ڕه‌سوول گوتی: دوای هەوڵێکی چڕی هەواڵگری و تەکنیکی، دەزگا ئەمنییەکانمان توانیان ناسنامەی هێرشكاره‌كان ئاشکرا بکەن.

گوتیشی: ئێستا به‌شێك له‌ هێرشكاره‌كان ده‌ستگیركراون و له‌ هەوڵەکانیش بەردەوام ده‌بین بۆ ده‌ستگیركردنی ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌ هێرشه‌كه‌دا هه‌بووه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: به‌گوێره‌ی زانیارییە سەرەتاییەکان، به‌داخه‌وه‌ هەندێک له‌ هێرشكاره‌كان كارمه‌ندی دەزگه‌ ئەمنییەکانی عێراقن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.