وهزارهتی دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێمی كوردستان روونكردنهوهیهكی بۆ ڕای گشتی بڵاوكردهوه.
له روونكردنهوهكهدا هاتووه، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ڕابردوودا، بە هەماهەنگیی حکومەتی فیدراڵیی عێراق و لە ڕێگەی لیژنەی دیوانی چاودێریی دارایی، هەموو داتا و ژمارە ڕاستەقینەکانی داهات و باجی ناوخۆی ئاشکرا کردووە و ئەو پرسە کۆتایی هاتووە.
وهزارهت روونیشیدهكاتهوه،بەڵام بەداخەوە لە ڕێكەوتنی 12ی 12ی 2023، بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی باجەكان و خانووبەرەی میری، بۆ یەكێك لە میدیاكان گوتویەتی «گوایە 800 ملیار دینار داهاتی باج كۆ كراوەتەوە، بەڵام تەنیا 220 ملیار دینار بۆ حكومەتی فیدراڵی خراوەتە ڕوو». ئەمە درۆیەكی شاخدارە و ناپاكییەكی گەورەیە لە خەڵك و حكومەتی هەرێمی كوردستان.
ههروهها ئاماژه بهوهشكراوه، ناوبراو خۆی کێشەی یاسایی هەبووە و لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە کەیسەکەی ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکیی هەولێر بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی کراوە.
وهزارهتی دارایی روونیشیدهكاتهوه، لە بەرنامەی کارنامەی كابینەی نۆیەم، ئەنجامدانی چاكسازی و شەفافییەت بووە لە سێكتەری باجدا، لەم چاكسازییانەشدا پشكی شێر بەر كۆمپانیا گەورەكان كەوتووە و هەموو ژمارەکانیش بە ڕوونی خراونەتە بەرچاو.
ههروهها ئاماژه بهوهشكراوه، وروژاندنی ئەم بابەتە لەم كاتە هەستیارەدا و بەلاڕێدابردن و چەواشەكردنی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی، ئامانجێکی خراپی هەیە و دەیەوێت زیان بە پرسی ڕوونی و شەفافییەت بگەیەنێت و هەماهەنگییە داراییەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە زیانی خەڵکدا بەرەو خراپی بڕۆن. بەم هۆیەوە بە مافی خۆمانی دەزانین ڕێكاری یاسایی توند لە دژی پڕوپاگەندەکار بگرینە بەر.
له كۆتاییدا وهزارهتیی دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێمی كوردستان روونیدهكاتهوه، یەکێک لە بنەماکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بریتی بووە لە چاکسازی لە بواری باج، لەم ڕووەوەش زۆرترین چاکسازی لە بواری باجدا کراوە و بە شێوەیەکی ڕوون و شەفاف مامەڵەی لەگەڵدا کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.