پۆلیسی دھۆك ڕایگەیاند كە دوو كەس دوای ئەوەی تەقەیان لە یەكتر كردووە، كوژراون.
ھێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دھۆك، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند : ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دھۆك، دوو كەس تەقەیان لە یەكتر كردووە و بەھۆیەوە ھەردووكیان كوژراون.
ھێمن سلێمان وردەكاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستەڕوو، بەتایبەتی لەبارەی ھۆكاری ڕووداوەكە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەو دوو كەسەی كە كوژراون، كێشەی كۆمەڵایەتی لەنێوانیاندا ھەبووە.
لە دھۆك دوو كەس تەقەیان لە یەكتر كردووە و بەھۆیەوە ھەردووكیان گیانیان لەدەستداوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.