ئەو ناوبژیوانەی کە لە کۆتایی یارییەکی خولی تۆپی پێی تورکیا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی یانه‌ی ئێم كه‌ی ئای ئه‌نكه‌ره په‌لاماردرا، دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له‌نه‌خۆشخانه، ناوبژیوان خه‌لیل ئۆمۆت به‌یاوه‌ری تیمی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت.
به‌پێی قسه‌ی پزیشكه‌كان دۆخی ئه‌و ناوبژوانه كۆنترۆله و به‌ره‌و باشی ده‌روات، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی سه‌رۆكی یانه‌ی ئێم كه‌ی ئای ئه‌نكه‌ره دەسەڵاتدارانی تورکیا سه‌رۆكی یانه‌كه‌یان ده‌ستگیركرد.
هه‌روه‌ها یه‌كێتی تۆپی پێی توركیا له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌و په‌لاماردانه سه‌رجه‌م خول و چالاكیه‌كانی خۆی راگرت، شه‌وی دووشه‌ممه‌ی رابردوو دوای به‌كۆتا هاتنی یاری نێوان یانه‌ی ئێم كه‌ی ئای ئه‌نكه‌ره و یانه‌ی کایکۆر ڕەیزه سپۆر، فاروق کۆجا سه‌رۆكی یانه‌ی ئێم كه‌ی ئای ئه‌نكه‌ره په‌لاماری ناوبژیوانی یاریه‌كه‌یدا و مشتێكی به‌رووخساری ناوبژیوانی یاریه‌كه‌دا كێشا، ناوبژیوانەکەش کە کەوتە سەر زەوی، یه‌كێتی تۆپی پێی توركیا له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌و په‌لاماره دوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلە کە بۆ تاوتوێکردنی توندوتیژییەکان ئەنجامدرا، ڕاگرتنی سەرجەم یارییەکانی خولەکانی بۆ کاتێکی نادیار ڕاگەیاند.
لای خۆیه‌وه دکتۆر مەهمەت یۆرۆبولوت، سەرۆکی پزیشکی نەخۆشخانەی ئاچی بادەم لە ئەنكەرە سه‌باره‌ت به‌ده‌رچوونی ناوبژیوان خه‌لیل ئۆمۆت له‌نه‌خۆشخانه رایگه‌یاند، لە نەخۆشخانە دەرچووین و باری تەندروستی باشە، دۆخەکەی باشە، گومانی تێدا نییە لە هەر شوێنێک بچێت بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکات، بەڵام لە ئێستادا جگە ئاوسانێکی کەم لە چاویدا، هیچ کێشەیەکی نییە.
سه‌رۆك یانه‌یه‌ك له توركیا ده‌ستگیركرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.