دوابەدوای سەردانی پێشووی (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتی بەریتانیا لە ئاستی باڵای دیدار و سەردانی مەیدانی و بەسەركردنەوەی سیستەمی تەندروستی بەریتانیا و ڕاسپاردەی بەڕێزیان بۆ دروستكردنی پەیوەندی و هەماهەنگی هاوبەش لەبواری پزیشكی و توێژینەوە و ڕاهێنان و ئاڵوگۆڕی شارەزایی و سوود وەرگرتن لە سیستەمی تەندروستی بەریتانیا.
لە یەكەمین دەستپێشخەری و دەستكەوتی نێودەوڵەتی و مێژووییدا، شاندێكی باڵای وەزارەتی تەندروستی بەسەرپەرشتی و ئامادەبوونی (د.سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی ،سەردانی كۆلێژی شاهانەی بەریتانی بواری نەخۆشیزانی "Royal College of Pathologists "یان لە لندنی پایتەختی وڵاتی بەریتانیا كرد .
دوای هەوڵی دوو ساڵی بواری تاقیگەییش، بۆ یەكەمین جار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان ڕێككەوتنامەیەكی هاوبەش لەنێوان وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆلێژی شاهانەی بەریتانی بواری نەخۆشیزانی" Royal College of Pathologists" واژۆكرا .
كۆلێژی شاهانەی بەریتانیا ڕێككەوتنامەیەكی هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی واژۆكرد
بۆ یەكەم جار لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.