Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 01:06

بزانە كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو چۆن دەبێت

کوردستان TV
100%

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە...
ئەمڕۆ چوار شەممە   2023-12-13     
كەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت باران بارین لەسەرجەم ناوچەكان دەبارێت , كاریگەری ئەم شەپۆڵە كەرووی لە ناوچەكەمان كردووە لە ئەمرۆ لەسەر بەشەكانی رۆژئاوای هەرێم تا كاتەكانی دوای نیوەرۆ بەشێوەی نمە بارانە , لەسەر ناوچە شاخاوییەكان بەشێوەی بارانی مامناوەند دەبێت , بەڵام لە دوای نیوەرۆ كاریگەری ئەم شەپۆڵە درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم , سنووری پارێزگای هەولێرو سەنتەری پارێزگاو بەشی رۆژهەڵاتی ئەم پارێزگایە بارانی مامناوەندی دەبێت , ئیدارەی راپەرینی و سنووری پارێزگای سلێمانی ئاستی دابارینی مامناوەند دەبێت . هەروەها بەفربارین لەسەر لوتكەی ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان دەبارێت . كاریگەری ئەم شەپۆڵە لەدرەنگانی شەودا لاواز دەبێت باران بارین لەسەر زۆربەی ناوچەكەمان كۆتایی دێت   
خێرای با / مامناوەند  (15 – 25 ) كم /ك دەبێت .    
ئاراستەی با / باكووری خۆرهەڵات  دەبێت.
پلەكانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (  4 - 2) پلە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ . 
مەودای بینین/ لە نێوان (7  – 8 ) كم  دەبێت.  
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە  2023-12-14
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت , بەگشتی نمە  باران لەسەر بەشێك لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای سلێمانی  دەمینێتەوە , لەدوای نیوەرۆ ئاسمان دەگۆرێت بۆ پەڵە هەور و ساماڵ .
خێرای با / لە سەرخۆ بۆ مام ناوەند  (5 – 15 ) كم /ك دەبێت.   
ئاراستەی با /  لەگۆراندایە .
مەودای بینین/ لە نێوان (9  – 10 )  كم  دەبێت .
پلەكانی گەرما/   كەمێك بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ  . 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  18 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 17 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 17  پلەی سیلیزی
كەركووك   : 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 19 پلەی سیلیزی
 زاخۆ    :   17 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 22 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی
 سۆران  : 15  پلەی سیلیزی
    بەشی پێشبینی  2023-12-13

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.