Erbil 8°C شەممە 11 کانوونی دووەم 22:43

دانیشتنی سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك دواخرا

کوردستان TV
100%

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاری دا دانیشتنی سبه‌ی چوارشه‌می ئه‌نجوومه‌نه‌كایان كه‌ تایبه‌ت كرابوو بۆ‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، دوابخات.

فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مشه‌و سێشه‌م له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌: به‌هۆی ته‌واونه‌كردنی ئاماده‌كارییه‌كان، بڕیاردرا دانیشتنی سبه‌ی چوارشه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ كاتێكی نادیار دوابخرێت.

بڵاویشی كرده‌وه‌: به‌شێكی زۆر له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌رقاڵی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقن و زۆرێك له‌ فڕاكسیۆنه‌كان ڕایانگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌ندامه‌كانیان ناتوانن له‌ دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی ئاماده‌بن، بۆیه‌ بڕیادرا دانیشتنه‌كه‌ بۆ كاتێكی تر داوبخرێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ رۆژی دووشه‌می داهاتوو فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوی كردبووه‌وه‌ كه‌ رۆژی چوارشه‌م كاتژمێر 2ی دوای نیوه‌ڕۆ دانیشتنی تایبه‌تی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.