Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 21:58

له‌ عێراق دوو رۆژ كرایه‌ پشوو

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا رۆژانی دووشه‌م و سێشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو بكرێته‌ پشوو له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌: محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌می ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاری دا رۆژانی دووشه‌م و سێشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ته‌واوی داموده‌زگاكانی عێراق پشوو بێت.

بڵاویشی كرده‌وه‌ كه‌ پشووه‌كه‌ به‌هۆی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراقه‌ كه‌ له‌ رۆژی دووشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پشووی له‌ قوتابخانه‌ و ناوه‌نده‌كانی خوێندن ڕاگه‌یاندبوو بۆ ئه‌نجامدانی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق له‌ قوتابخانه‌ و ناوه‌نده‌كانی خوێندن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.