پسپۆرێكی كه‌شوهه‌وا ڕایگه‌یاند كه پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مشه‌و شه‌پۆڵه بارانبارینه چڕه‌كه بگاته ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له ته‌واوی ناوچه‌كان بارانبارین ده‌ست پێ بكات.
ئاراس جه‌بار پسپۆری كه‌شوهه‌وا ڕایگه‌یاند: لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور لەسەر ناوچەکانمان، ئێستا ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بەزۆری بۆ ھەوری تەواو گۆراوە و لە ناوچەکانی رۆژئاوای ھەرێمیش تاوەباران دەستی پێ کردووە.
ڕاشیگه‌یاند: بەشێوەیەکی گشتی ئەمشەو و سبەی چوارشەم کاریگەری ئەم شەپۆلە چڕ دەبێتەوە و بارانی باش لەسەر سەرجەم ناوچەکان دەست پێ دەکات، بەتایبەت ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان ئاستی دابارینیان زیاتر دەبێت بەراورد بەناوچەکانی دیکە و بارانێکی لەسەرخۆ و بەردەوامی دەبێت بەدرێژای کاتەکاندا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: کاریگەری ئەم شەپۆڵە تا درەنگانی سبەی شەو بەردەوامی دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرێژەی 3 تا 6 پلە نزم ده‌بێته‌وه.
پسپۆڕه‌كه‌ی كه‌شوهه‌وا ئاماژه‌شی دا: بەھۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەرزبوونەوەی ڕادەی شێ، لەبەرەبەیانی رۆژی پێنجشەم بۆ کاتەکانی نیوەرۆی ھەمان رۆژ ئەگەری دروستبوونی تەمومژی چڕ و کەمبوونەوەی مەودای بینین دەبێت بەتایبەت لە سه‌نته‌ری پارێزگه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ئیدارەی گەرمیان و ده‌وروبه‌ری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.